0%

سەبارەت بە کومپانیا

رێبازی چۆنییه‌ت

كۆمپانیای سه‌نعه‌ت سه‌بز، یه­کێکه له خۆشناوترین كۆمپانیاكانی ئێران، له بواری به‌رهه‌مهێنانی كه‌ل‌وپه‌لی ئاودێری بارانی و یه‌كه‌مین به‌رهه‌مهێنه‌ری به‌لۆعه‌(قفڵ)ی ئه­لمینیۆمی ئاودێری بارانی یه‌كپارچه­یه، به زیاتر له ده‌ ساڵ چالاكیه­وه.

ئه‌م كۆمپانیا تێکۆشاوه و تێده‌كۆشێ: پێوه‌ندی نزیك و دۆستانه‌ی خۆی له گه‌ڵ کڕیاره­کانی ـ هه­ر له كاتی به‌ستنی گرێبه‌سته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی له به‌رهه‌مه‌كه‌ی به‌هره ‌وه‌رده‌گرن ـ گه‌شه پێبدات تاکوو باشتر له ویست و داخوازییان تێ بگات و رۆژ له دووی ڕۆژ ژماره‌ی موشته‌رییه ڕازییه‌كانی خۆی ـ به گوێره‌ی گه‌شه‌ی بازاڕـ زۆرتر بکات.

ئه‌م ڕێكخراوه هیواداره به كه‌ڵك‌وە‌رگرتن له باشترین تیكنۆلۆجیای به‌رده‌ست و به پێداگری له سه‌ر كۆنترۆڵی كوالیتی و شێوه­ی دیزاین، هاوكات له گه‌ڵ ڕه‌چاو كردنی ستاندارده نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، به‌رده‌وام له سه‌ر ڕێبازی به‌رزتر كردنی ئاستی كوالیتی به‌رهه‌مه‌كانی خۆی، هه‌نگاو هه‌ڵگرێ.

رێكخراوه­‌ی سه­‌نعه­‌تی سه­‌بزی غه‌­رب، هیواداره له شوێنێكی پڕ له ڕێز و متمانه‌­وه، ئاستی شاره‌زایی و لێهاتوویی ستافه‌كه‌ی به‌رزتر كاته‌وه و به سه‌لماندنی پێوە‌ندی ڕاسته‌وخۆ له نێوان قازانج، ڕێكخراو و ستاف، بارودۆخێک به­‌دی بێنێ كه هه‌ریه‌ك له ستافه‌كه‌ی، خۆیان به ئه‌ندامێكی ئه‌م ڕێکخراوه‌­یه بزانن و ئامانجه­‌کانی به ئامانجی خۆیان بزانن.

به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه باوه‌ڕیان ئە‌مە‌یه كه: گه‌­یشتن به گه­‌شه­‌یه‌­کی پایه­‌داری ڕێکخراوه­‌یی، به­‌دی نایێت، مه­‌گه­‌ر به خه‌­باتێکی هه­‌مه‌­لایه­‌نه و هه­‌روه­‌ها به له‌­به‌­ر چاو گرتنی مافی کڕیاره­‌کان و دڵگه­‌رمی به ڕه­‌حمه­‌ت و به‌­ره­‌که­‌تی خودای مه‌­زن.